پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق یه‌كه‌م یاری خۆی له قۆناغی سێهه‌می پالاَوتنی باسكه‌ی ولاَتانی ئاسیا ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی هندستان بونه‌وه .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 20 / 2 / 2021 و به كاتی ولاَتی به‌حرێن و له نێو هۆڵی زین تایبه‌ت به یه‌كێتی باسكه‌ی به‌حرێن ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق و هندستان به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌به‌هێزی ده‌ركه‌وتن و سكۆر له دوایی سكۆر پێكه‌وه ده‌ڕۆشتن و تا كۆتا خوله‌كه‌كانی گێمی چواره‌م له ڕكابه‌ری بوون ، به‌لاَم له كۆتاچركه‌كان هه‌ڵبژارده‌ی هندستان توانیان به 81 - 78 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان له قۆناغی داهاتووی پالاَوتنه‌كه بێهیواكرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق یارییه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن ماوه ئه‌نجامی بدات و ئه‌و یارییه‌ش له به‌رواری 22 / 2 / 2021 به‌ڕێوه‌ده‌چێت .