تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زیادەخۆری لەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە چەوڕییە تێڕەكان وەك گۆشتی سورو بەرھەمەكانی شیرو ، زەرددێنەی ھێلكەو ڕۆنەكان بە گشتی و یٔەنجام نەدانی وەرزش و جوڵەی پێویست دەبنە ھۆی بەرز بونەوەی ڕێژەی چەوری خراپ لە خوێنداو ، نزمبونەوەی یٔاستی كۆلیستڕۆڵی باشیش كەمدەكەنەوەو تەنانەت چەوری لە ناو سك و بەشەكانی تری لەشیش كۆدەبێتەوە ، چەورییەكانی ناوسكیش سێ جۆرن كە بێگومان ڕۆڵی باش و رۆڵی خراپیش دەگێرن لەلەشدا .
چەوری ژێر پێست یٔەم چەورییە لە چینی ژێرەوەی پێست كۆدەبێتەوە كە وەكو چینێكی جیاكەرەوە « گبقه عزل » ڕۆڵی ھەیە لە پارێزگاری كردن لە پلەی گەرمی ناوەوەی لەش ، ھەروەھا لەش دەپارێزێت لەسەرما و گەرما ، چەوڕیی ناوەوەیی لەش یٔەم جۆرە چەورییە بە زۆریی لە بۆشاییەكانی بەشی سك و یٔەندامەكانی دەوربەری سك ھەیە لە ژێر شانە ماسولكەییەكان كۆدەبێتەوە ، وەك لیپتین كەكار دەكاتە سەر نەھشتنی برسیەتی و یٔەدیبۆنكتین كە كار دەكاتە سەر كاردانەوەی خانەكان بۆ یٔەنسۆلین .
سیلۆلیت بریتییە لە شێوەیەكی دیاركراوی چەوری ژێر پێست كە لە توێكڵی پڕتەقاڵی یان لەشێوەی قەڵشبون دەچێت كە تەنھا لەژێر پێست كۆدەبێتەوە بەتایبەتی لە ناوچەی حەوزو سمت و ڕانەكان یٔەم چەوریانە گەرچی ھەندێ ڕۆڵی باش دەگێرن لەلەشدا بەڵام یٔەگەر جوڵەو وەرزشی لەسەر نەكڕێت یٔەوا بێگومان دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵی خراپ لە خوێنداو لەشی مرۆڤ تێكدەشكێنت .