پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18 / 2 / 2021 ده‌رگای ڕه‌زامه‌ندی بۆ به‌شداریكردن له 39 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی داخرا كه بڕیاره له به‌رواری 18 بۆ 28 / 3 و له ولاَتی به‌حرێن به‌ڕێوه بچێت ، فیدراسیۆنی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی ڕه‌زامه‌ندی 22 یانه‌ی سیانزه ولاَتانی عه‌ربی پێگه‌یشت كه بریتین له‌م ناوانه ( ئه‌هلی ، داركلیپی بحرینی ، پێشمه‌رگه ، به‌حری عراقی ، الهلال ، الاهلی سعودی ، خیبل ، شعله‌ی یه‌مه‌نی ، سلاَم ، الوافی ، الكاملی عمانی ، ترابلس ، سویحلی لیبی ، العربی ، الاهلی قه‌ته‌ڕی ، سبید بول ، تنورینی لبنانی ، كوێتی كوێتی ، شباب الاهلی ، الوحد السوریه ، الترجی ، الصفاقصی تونسی ، وداد امل تلمسانی جه‌زائیری ) .
ئه‌مه‌و جێگه‌ی باسه یانه‌ی ئه‌هلی میسری خاوه‌نی نازناوی ساڵی ڕابردووه و پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌میش له به‌رژه‌وه‌ندی زه‌مالیكی میسری و كازمییه‌ی كوێتی بوو .