سودی‌ پیاز بۆ په‌تا وه‌رزییه‌كان



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

باشترین  دەرمان بەلامەوە   بۆ بەرگری  لە ئەنفلۆنزاو  ھەڵامەت خواردنی  پیازێكی پیشاوی گەرمە  ، ڕاستەوخۆ  پێش  ئەوەی   بچمە   ناو  جێگەوە  بۆ  خەو ئەمە  قسەی  « جۆرج  واشنتۆن  » سەركردەی  كۆچكردوی  بەناوبانگی  ئەمەریكایە  بەڵام  پێش  ئەوەی   جۆرج  واشنتۆن    ئەم  سودەی  پیاز  بزانێت  ، خەڵكی  پێشینی میسر   پێش  ھەزاران  ساڵ ئەیانزانی  كە  پیاز  گەلێك  سودی   تەندروستی  تیایە ، زۆر زیاتر    لەوەی  تەنیا   بۆ  بەرگری  بەرامبەر  ئەنفلۆنزا   بەسود  بێت ، ئەو  سەردەمانە پیازو  سیر   خواردنی  سەرەكیان  بوە   لە كاتی  بنیاتنانی    ھەڕەمەكاندا   بۆ پاراستنیان  لە نەخۆشی و بەخشینی   ھێز  پێیان    بۆ  تەواو كردنی   ئەو  بینا  مەزن و  مێژوییانە .

پیاز  خۆڕاكێكە   بۆ   پاراستنی   مسۆگەری  دڵ   لە چەندین  لایەنەوە بۆ بەرزكردنەوەی  ئاستی كۆلیستڕۆڵی  بەسود  «HDL» ئاستی  شەكر  « گلوكۆز » لە خوێندا  ڕێك  دەخات . پیاز  وەك  ئەنتی  بایۆتیك  ، لێكۆڵەڕەوەكان  سەلماندویانە    كە  پیاز    كاریگەرە  لە   كوشتنی  زۆر  جۆری  بەكتریایی و  ھۆكاری  نەخۆشیی وەك  زانراویشە   سیر  پێكھاتەی   كبریتی    ھاوشێوەی    ئەو  پێكھاتەی   پیازی  تێدایە  بۆیە  ڕێكخراوی  نێودەوڵەتی   شێرپەنجە    ئەو دوو  خۆڕاكەی   وەك  باشترین خۆڕاك  ناسیوەو   كە لە وانەیە   بتوانێت   ببێتە  پارێزەر  لە نەخۆشی   ترسناكی    شێرپەنجە  باشترە  پیاز  بەكاڵی  بخورێت .


PM:08:18:19/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌