پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری و مه‌شقه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 19 / 2 / 2021 به فه‌رمی دوو پیشه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیان به پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد .
هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( عصام محمد و منتظر محسن ) ئه‌و دوو یاریزانه‌ن كه له هێله‌كانی به‌رگری و ناوه‌ند یاریی ده‌كه‌ن و ( عصام ) له یانه‌كانی ( قوه جه‌ویه ، نه‌فت میسان ، كوت و ئیتیصالاَت ) یاری كردووه و ( منتظر ) یش یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بووه و له یانه‌ی قوه جه‌ویه‌وه و به شێوه‌ی خواستن ڕووی له یانه‌ی پێشمه‌رگه كردووه .