پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ڕاستی ئه‌و هه‌واڵه ئاشكرا ده‌كات كه گوایه گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی پێشكه‌شی ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینه كردبێت.
ئه‌م به‌یانییه ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی بڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئاماده‌ی نیشانداوه به بڕی 430 ملیۆن پاوه‌ندو به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ مێسی بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی .
به‌لاَم له لێدوانێكی فه‌رمیدا وته‌بێژی یانه‌ی مان سیتی بۆ پێگه‌ی سكای سپۆرتسی به‌ڕیتانی ئاشكرای كردووه كه ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه وهیچ جۆره گفتووگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ مێسی نه‌كراوه و هیچ گرێبه‌ستێكیش ئاماده نه‌كراوه، ئاماده‌شنین هیچ فتووۆگۆیه‌ك بكه‌ین تا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه ته‌واو ده‌بێت.