پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هیندستان ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی له نێو هۆڵی زین تایبه‌ت به یه‌كێتی باسكه‌ی ولاَتی به‌حرێن ئه‌نجام دا .
مه‌شقه‌كان به‌به‌شداری 14 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانان له‌سه‌ر شێوازی هونه‌ری نێو یاریگه پلانه‌كانی ڕاهێنه‌ریان جێبه‌جێ كرد و ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاند .
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 20 / 2 / 2021 هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق یه‌كه‌م یاری خۆی له قۆناغی سێهه‌می پالاَوتنی ولاَتانی ئاسیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هیندستان ئه‌نجام بدات .