‌لاپۆرتا نیازی گرێبەستێكی گەورەی هەیە بۆ بەرشەلۆنە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

خوان لاپۆرتای پاڵێوراو بۆ سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە ئەگەری دەرچوونی بە سەرۆكی یانەكە گرێبەست لەگەڵ ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری بوروسیا دۆرتمۆند واژوو بكات.

لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پێگەی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی بڵاوی كردۆتەوە لاپۆرتا دەڵێت: ئەگەر توانیمان یانەكە بەرەو ئاراستەیەكی باش ببەین ئەوا بێگومان گرێبەستی گەورەی هاوشێوەی هالاند  واژوو دەكەین.

هالاند لە وەرزی ئەمساڵ 24 گۆڵی لە 23 یاری فەرمی یانەكەیدا تۆماركردووە .


PM:07:49:18/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌