خواردنە گیاییەكان بۆ دابەزاندنی كێش


ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

سەرەرای ئەو  ڕەخنە  بەر  فراوانەی  كە  ھەیە   دەربارەی  كۆمەڵە   گیاییەكان  كە یارمەتیدەرن   بۆ ڕزگار بوون  لەكێشی  زیادەی لەش، لەگەڵ ئەوەشدا  گومانی  تێدا نیە  كە زۆربەی  ڕێكخراوە خۆڕاكیەكانی  تایبەت   بە كەم كردنەوەی كێشی  زیادەی  لەش پشت  بە  روەكە گیاییەكان   دەبەستن  وەكو خواردنێكی  سەرەكی  لە بەرنامەی  خۆڕاكیدا .

گرنگترین   و پڕ  بایەخ  ترین  سەوزه‌  كە  بۆ  تەندروستی  لەش و  كێش  دابەزاندن  بەرچاوە و  دیارە  كەرەوزە  ، كەرەوز    سەوزەیەكی  بەسودە  بۆ  دابەزاندنی  كێش   لە ڕێگای  سوتاندنی مادە   چەورییەكان .

لە ویلایەتە  یەكگرتوەكانی  ئەمەریكا  شەربەتی  كەرەوز   بەشێوەیەكی  بەر  فراوان   بەكاردەھێنڕێت ، بۆ نەھێشتنی قەڵەوی ھەروەھا خوێی  كەرەوز  لەبری خوێی ئاسایی  چێشت  بەكار  دەھێنڕێت ، لە زانستی  پزیشكی  سەردەم  دەركەتووە  كە كەرەوز  ڤیتامینەكانی  C  ، B  ،A تێدایە سەرایی  ھەبوونی    مادەیی  ئاسن و  یۆد  و مس و  فسفۆرو  مەگنسیۆم  ، پۆتاسیۆم  كالیسیۆم  تێیدا ،خواردنی  كەرەوز  بۆ  ھەموو  كەسێك  بەسودە  بەتایبەتی  بۆ  ئەو  كەسانەی  كە نەخۆشیەكانی  قەڵەویی و  شەكرەو  ھەوكردنی   بەستەرەكانی  ئێسك و  ڕۆماتیزم  و ھەوكردنی  گورچیلەیان  ھەیە پاڕێزگاری لە  لەشڕێكی  دەكات و   خانەكانی  لەش  بەھێز  دەكات  .


PM:04:13:17/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌