پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش كۆتاهاتنی كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌كه‌یان ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق گه‌یشتنه ولاَتی به‌حرێن .
نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 17 / 2 / 2021 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌غداوه ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق گه‌یشتنه ولاَتی به‌حرێن .
ئه‌مه‌و بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی له هۆڵی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی ئه‌نجام بدات و له ڕۆژی 20 / 2 / 2021 و له یه‌كه‌م یاری خۆی له قۆناغی سێهه‌می پالاَوتنی ولاَتانی ئاسیا ڕوبه‌ڕوی ولاَتی هیندستان بببێته‌وه و پاش دوو ڕۆژ دووه‌م یاری له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێنی میوانداری پالاَوتنه‌كه ئه‌نجام ده‌دات .
جێگه‌ی باسه ڕێكان عوسمانی یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه .