تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
ھەرچەندە نەخۆشی داخورانی جومگە «سەوەفان » دەتوانێت توشی ھەمو جومگەیەك ببێت لە لەشی مرۆڤدا ، بەڵام بە شێوەیەكی سەرەكی توشی یٔەو جومگانە دەبێت « دەست ، مل ، بەشی خوارەوەی پشت ، یٔەژنۆ ، حەوز » نیشانەكانی نەخۆشی داخورانی جومگە سەوەفان وردە وردە دەر یٔەكەوێت كە بریتین لەوەی جومگەكان توشی یٔازار دەبن لەكاتی جوڵان یٔیشپێكردنیاندا ، یان بونی یٔازار لە كاتێكدا كە بەدەست پەستان دەخەیتە سەر جومگە توشبوەكە ، رەقبونی جومگەكان بە تایبەتی لە بەیانیاندا یان دوای ماوەیەكی زۆر لە یٔیسراحەت و یٔیش پێنەكردنی جومگەكە ، ھەست كردن بە قرتە كردن لە كاتی جوڵانی جومگە توشبوەكە دروستبونی یٔێسكی زیادە لە جومگە توشبوەكەدا ، لەوانەیە وەك گرێیەكی ڕەق ھەستی پێ بكەیت .
چەند ھۆكاڕێك ھەن كە وادەكات توشی سەوەفان ببین لەوانەش : تەمەن یٔەگەری توشبون بە سەوەفان زیاد دەكات ، ڕەگەزی یٔافرەت زیاتر توشدەبن بە بەراورد بە پیاو شێواوی یان ناڕێكی لە یٔێسكدا ھەندێ كەس كە لە دایك دەبن ھەندێ یٔێسكیان نارێكە قەڵەویش ھۆكارێكی گرنگە بۆ توشبون بە سەوەفان .