پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاش ته‌نیا 13 كاتژمێر له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی غازی شاری به‌سره كه توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر تۆمار بكات و به یارییه‌كی به‌هێز و به ئه‌نجامی 3-2 گێم 2 خاڵی لێوه‌رگرت ، یارییه‌كی دیكه‌ی به‌هێزی له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی هه‌شت تیمی ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێری قه‌لاَ و مناره بۆوه .
ئه‌و یارییه كه به دێربی كوردستان ناسراوه له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 16 / 2 / 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه شێر ئاسا توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم یارییه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا و به خاڵه‌كانی ( 25 - 19 / 25 - 0 / 20 - 25 / 25 - 19 ) سێ خاڵی دیكه‌یان خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانیان .