پێشمه‌رگه سپۆرت -
هۆڵه ڕه‌نگینه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه باوه‌ش بۆ یارییه‌كانی پێنجه‌م ڕۆژی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه و بڕیاره له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕِۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 16 / 2 / 2021 یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێری قه‌لاَو مناره به‌ڕێوه بچێت .
یانه‌ی پێشمه‌رگه پاش ماندووبونێكی زۆر له دوایی یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی غاز كه له كاتژمێر 11:00 ی شه‌وی سێ شه‌ممه به كۆتاهات و دوایی 13 كاتژمێر یاری دێربی كوردستان له خولی عێراق و به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات .
پێشمه‌رگه به چوار سه‌ركه‌وتن خاوه‌ن 11 خاڵه و پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه و هه‌روه‌ك یانه‌ی هه‌ولێریش بێ هیچ سه‌ركه‌وتنێك له دوا پله‌ی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه دێت .
ئه‌مه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م یارییه به‌هێز بێت ، ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری كێبڕكێی هه‌ردوو تیم كه سالاَنێكه له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و كوردستاندا هه‌یانه .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه و له كاتژمێر 2:00 سه‌ناعه و شوڕته ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه و جه‌یش و حه‌بانیه‌ش سێهه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه و له كاتژمێر 4:00 ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
دواجار و یاری كۆتایی له كاتژمێر 6:00 و له نێوان یانه‌كانی به‌حری و غاز جنوب ده‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و یارییه‌ش دێربی شاری به‌سره ده‌بێت له خوله‌كه‌دا .