پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یارییه‌كی به‌هێز و پڕ ئاست ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی شاری به‌سره بۆوه و توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگیان به‌سه‌ر مسۆگه‌ر بكه‌ن .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی هه‌شت تیمی ، كاتژمێر 8:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 15 / 2 / 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی باله‌ی یانه‌كه میوانداری له یانه‌ی غازی شاری به‌سره كرد .
له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 25 - 22 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن .
له گێمی دووه‌مدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بالاَده‌ستی پیشان دا به‌لاَم له كۆتا خاڵه‌كانی گێمه‌كه غاز ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی به 24 خاڵ یه‌كسان كرده‌وه و له كۆتایش به ئه‌نجامی 24-26 خاڵ یانه‌ی غاز گێمه‌كه‌یان برده‌وه .
گێمی سێهه‌م دووباره عه‌لی ته‌ها و هاوڕێكانی هاتنه‌وه نێو كه‌شی یارییه‌كه‌و پاڵپشت به‌و جه‌ماوه‌ره به‌رچاوه‌ی نێو هۆڵی یانه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 25 - 22 خاڵ براوه بوون .
گێمی چواره‌م : خاڵ به خاڵ هه‌ردوو تیم پێكه‌وه ده‌ڕۆشتن و تا له 23 خاڵ پێشمه‌رگه‌كان وه‌ستان و یانه‌ی غاز به 25 خاڵ گێمه‌كه‌یان برده‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه .
گێمی پێنجه‌م كه به گێَمی یه‌كلاكه‌ره‌وه ناسراوه ڕكابه‌ری و ململانێیه‌كی به‌هێز به یارییه‌كه‌وه دیار بوو ، دووباره پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 15-12 خاڵ براوه‌بن و به‌وه‌ش ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا و 2 خاڵی گرنگیان له یارییه‌كه ده‌سته‌به‌ر كرد .
هه‌ر له یارییه‌كانی چواره‌م ڕۆژی خوله‌كه جه‌یش به ئه‌نجامی 3-0 گێم له هه‌ولێری برده‌وه و حه‌بانیه‌ش سه‌ناعه‌ی توشی شكست كرد پاش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3-2 گێم لێبرده‌وه.