پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له تواناكانی دانی كارفاخالی ئیسپانی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی بێبه‌شده‌بێت له یارییه‌كه یان به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌نتا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
بڕیاره چوارشه‌ممه‌ی داهاتووتركه داكاته 24ی مانگ له میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ببێته میوانی یانه‌ی ئه‌تله‌نتا.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پاش ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا جارێكی دیكه توشی پێكان هاته‌وه به ئه‌گه‌رلاێكی زۆر كارفاخال له یاری چوونی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌نتا له قۆناغای 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بێبه‌ش ده‌بێت .