پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دایۆت ئۆبامیكانۆی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی لایبزیك واژوو كرد .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی بایرن میونخ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی لایبزیك گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئۆبیاكۆن واژووكردووه تا ساڵی 2026.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا بایرن میونخ باسی له‌وه‌كردووه كه له یه‌كی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ به فه‌رمی ئۆبامیكانۆ درێسی بایرن میونخ ده‌پۆشێت.