تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
بەگوێرەی داتاكانی پەڕاوگەی نیشتمانی پزیشكی ئەمەریكایی، چای ڕەش بۆ ھەندێك كەس بەسودە بۆ ھەندێكی دیكە زیانمەندە زانیاریەكان بە پشتبەستن بە ھەندێ توێژینەوەی پزیشكی خراونەتە روو ، بەڵام بڕیاری كۆتایی لەبارەی زیان و سودی چای رەش بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشن ئەبێت ڕێنمایی لە پزیشكەكانیانەوە وەربگرن چونكە سروشتی و جەستەو باری تەندروستی لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت و ھەركەسێك تابەتمەندی خۆی ھەیە لەم كاتانەدا نابێت چا بخورێت یان بە وریاییەوە بخورێت لەكاتی كەمخوێنیدا ، چونكە لەمپەر دەخاتە بەردەم ھەڵمژینی ئاسن لەكاتی دڵەڕاوكی و ڕاڕاییدا ئەوكەسانەی كە بەرزە فشاڕی خوێنیان ھەمو كات فشەڵی ئێسك و ئێسكە نەرمە بەتایبەتی ئەوكەسانەی كە لە باوانەوە فشەڵی ئێسكیان لەگەڵ دایە فڕەجوڵەیی میزەڵدان حاڵەتی پەركەم ، كە ئەمەش جگە لە زیان ھیچ سودێكی نیە ژێر پەنجەی منداڵدان ڕیخۆڵەی تورەھ «كڕژی كۆڵۆن » ئاوی ڕەشی چاو پێویستە لەم كاتانەدا واز لە چا بھێنێریت چونكە خواردنی شلەمەنی یاخود خواردنەكانی دیكە بۆ ئەوە دەخورێت تا سود بەلەش بگەیەنێت گەر نا نەخواردنی سودمەنترە.