پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی دیاری كرد بۆ به‌ڕێوه چوونی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه هه‌شت تیم تێیدا به‌شداره ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ده‌سته‌ی كارگێڕی وه‌ك به‌رپرسیارێتی بۆ میوانداری له خوله‌كه بڕیار درا كه هۆڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی ڕێك بخرێت و ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی كرا ، سه‌باره‌ت به‌و ئاماده‌كاریانه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌كه‌یان هه‌میشه هاوكار بووه بۆ میوانداری له خوله‌كان و پاڵپشتی له ته‌واوی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان كردووه تا خوله‌كان به شێوه‌یه‌كی جوان له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه بچن ، هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێدا كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌یان زۆرترین خه‌رجی كردووه به‌لاَم دواجار ده‌یانه‌وێت كرانه‌وه‌یه‌ك به ڕووی شاری سلێمانی له ڕووی وه‌رزشییه‌وه بكه‌ن و هه‌وادارانی یاری باله چێژ له یارییه‌كان ببینن چونكه ئه‌م هه‌شت تیمه‌ی كه گه‌یشتونه‌ته قۆناغی سێهه‌م تیپه به‌هێزه‌كانن و بینه‌ران و هه‌واداران به جۆش و خرۆشه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ بینینی ته‌واوی یارییه‌كان .