پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك به‌ده‌ست ببهێنێت پاش ئه‌وه‌ی له تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه‌ی برده‌وه .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 12 / 2 / 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، تیپی باله‌ی یانه‌كه میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه كرد ، له‌و یاریه‌دا و سه‌ره‌تا پێشمه‌رگه‌كان به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 25 - 15 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا بهێنن .
له گێمی دووه‌مدا یانه‌ی حه‌بانییه ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی گۆڕی و به 22-25 خاڵ براوه بوو ، ئه‌مه‌و گێمی سێهه‌م دووباره پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاستی به‌رزی خۆیان له نێو هۆڵی یانه نمایش كردوو به ئه‌نجامی 25 - 21 خاڵ براوه بوون ، دواجار و گێمی چواره‌م به هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی یاریگه‌ی كردوو به 25-20 خاڵ بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی كۆی خاڵه‌كیان بۆ 6 خاڵ به‌رز كرده‌وه .
هه‌ر له یارییه‌كانی دووه‌م ڕۆژ به‌حری به ئه‌نجامی 3-2 گێم له جه‌یشی برده‌وه و هه‌روه‌ك سه‌ناعه‌ش هه‌ولێری توشی دووه‌م شكست كرد پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم لێ برده‌وه .
له دوا یاری و لوتكه‌ی دووه‌م ڕۆژ تیپه‌كانی باله‌ی یانه‌كانی غازی شاری به‌سره‌و شوڕته‌ی به‌غداد به یه‌ك گه‌یشتن و شوڕته توانی مێژوو بنوسێته‌وه دوایی ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم لىَ برده‌وه .