پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش 23 ڕۆژ له مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له پالاَوتنی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی ئاسیا ، دواجار ڕاهێنه‌ری باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراقی بۆ یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه ڕاگه‌یاند .
ڕێكان عوسمانی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پاش به‌شداری له كه‌مپی مه‌شقی پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی ببێته یه‌كێك له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق و له نێو لیستی 14 یاریزانی دیاری كرا‌و دیاری كرا .
له شاری به‌غداده‌وه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ڕێكان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه سه‌ركه‌وتوانه قۆناغی پالاَوتنمان بڕی و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه دیاری كردین ، ڕێكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 23 ڕۆژه له كه‌مپی مه‌شقی دان و سه‌ره‌تا 19 یاریزان له پالاَوتن به‌شدار بوون و دواجار 14 یاریزانی سه‌ره‌كی دیاری كراوه بۆ به‌شداری له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی ئاسیا كه بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ڕۆژی 17 / 2 / 2021 گه‌شتی ولاَتی به‌حرێن بكه‌ین و له ڕۆژی 20 ی 2ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م یاریمان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هیندستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
ڕێكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ڕۆژی 22 مانگ دووه‌م یاریمان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن ده‌بێت و ده‌بێت وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له هه‌ردوو یاریه‌كه براوه‌بین تا بگه‌ینه قۆناغی داهاتووی پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی ئاسیا .
ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه و یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری به ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكیش كه ( موجه‌نه‌سه ) و ناوی ( كیڤن كه‌له‌وه‌ی ) یه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌مانی زیاتر به‌هێز كردووه .
جێگه‌ی باسه هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان پاڵپشت ده‌كرێن و عه‌دنان درجالی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراقیش سه‌ردانی یه‌كه مه‌شقییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردوو پاڵپشتی بۆ دووپات كردنه‌وه .