پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یاری خۆی له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا و بووه میوانی یانه‌ی ئارارات .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 12 / 2 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئارارات ئه‌نجام درا تێیداو دوایی نه‌وه‌ت خوله‌ك له كاتی یاسایی یارییه‌كه سه‌رئه‌نجام یانه‌ی ئارارات به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و سۆان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له یانه‌ی شێروانه‌ی برده‌وه و هه‌رچی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ و سیروانی نوێ بوو به بێ گۆڵ له نێو هانده‌رانی یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ یه‌كسان بوون ، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندرێن میوانداری له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كردوو یاریه‌كه‌شیان به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ندرێن كۆتایی هات .