پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی هه‌فته‌كه‌ش سێ یاری ئه‌نجام دران .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 / 2 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌كانی كوردستان سێ یاری له یه‌كه‌م ڕۆژی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه ئه‌نجام دران ، له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر ، یانه‌ی برایه‌تی بوونه میوانی یانه‌ی هه‌ولێر و دوایی یاریه‌كی به‌هێز برایه‌تی توانیان به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ براوه‌بن .
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه و له شاری سلێمانی نه‌ورۆز میوانداری له زاخۆی ده‌لال كردوو یاریه‌كه‌شیان به بێ گۆڵ و به یه‌كسان بوون كۆتایی هات .
دواجار پێشمه‌رگه‌ی ههولێرتوانی به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وهلاَم له دهۆك بباته‌وه .
ئه‌نجامی یارییه‌كان و خشته‌ی ته‌واوكاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغ كه بڕیاره كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 12 / 2 / 2021 به‌ڕێوه بچێت .