تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زۆر لە یاریزانان لەسەرەتای دەستكردن بەیاری ، مەشقی دبنی ئەنجام نادەن ، بۆیە لە كۆتایشدا ناتوانن بە تەندروستی و بە دروستی ڕاھێنانەكەكان ئەنجام بدەن و ماسولكەكانی لەشیشیان وەك پێویست گەشە ناكات ، كە ئەم پشتگوێ خستنە دەبێتە ھۆكار بۆ نەبونی ھێزی پێویست بۆ ماسولكەكانی لەش بەگشتی ، بۆ نمونە رەنگە بتوانی بینج پرێس بە «٥٠ » كغم ئەنجام بدەیت بەڵام لە ھەمان كاتدا ناتوانی دبنی «٥٠ » ئەنجام بدەیت ، ھەروەھا نەرمی ماسولكە « مرونە » تۆ كە سەرەتای یاریكڕدنت بوو بەیاری بە مەشقەكان بەستەرەكان نەرم بون ئەوكاتە زۆر بەئاسانی دەتوانی ئەم ڕاھێنانە ئەنجام بدەیت ، چونكە لەشێكی رەق و توندت بنیاتناوە كاریگەری زۆریش دەخاتە سەرباری پاراسایكۆلۆجی ، ھەر جوڵەیەك لەسەرەتای گەنجیەوە ئەنجامی بدەیت كەگەورەش بیت لات ئاسانە و زۆر بە ئاسانی ئەنجامی دەدەیت بۆ نمونە پاڵەوانی لەشجوانی ھەیە بەگەنجی یاریزانی جمناستیك بوە ؟ كێشی لە « ١٠٠ »كغم بوە ، بەڵام دیسان دەتوانێ جوڵەی تەقلە لێدان دوبارە بكاتەوە ، ئەبێت ئەوەش بزانین كە وەرزش و راھێنانەكان تەنھا بۆ لەشجوانی نیە ، بەڵكو بۆ ئەوەیە كەلەشێكی نەرم و تەندروستمان بداتێ و لەھەمان كاتیشدا بتوانین ھەمو جوڵە وەرزشیەكان ئەنجام بدەین بێ جیاوازی .