پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 / 2 / 2021 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرد له شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی یارییه‌كانی سوپای عێراق كه پێك هاتبوون له به‌ڕێزان ( لیوا ڕوكن تارق بدایی احسان سه‌رۆكی شاند و عه‌مید جه‌مال ، عه‌مید نه‌سیر ، عه‌قید محه‌مه‌د ، ڕائد غه‌یس و هاوشاندی شانده عێراقییه‌كه به‌ڕێز ئه‌دیب شكور به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌شقی جه‌سته‌ی هێزه‌كانی 70 ) .
له‌و سه‌ردانه وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێرهێنانی له شاندی میوان كردوو هیوایی خواست سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شاری سلێمانی پڕبه‌رهه‌م بێت و هه‌ماهه‌نگی له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی سوپای عێراق و هێزه‌كانی 70 بۆ خزمه‌تی زیاتر دروست بێت .
ئه‌مه‌و میوانان سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆكی یانه كردوو پاشان ته‌واوی یاریگه و هۆڵه‌كانی یانه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه .
جێگه‌ی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی یارییه‌كانی سوپایی عێراق له‌سه‌ر بانگێشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی جه‌سته‌ی هێزه‌كانی 70 یه‌و مه‌به‌ست لێی دروست بوونی هه‌ماهه‌نگی و پرۆتۆكۆڵێكی وه‌رزشییه له نێوان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دا .