چەند ڕێماییەك بۆ دابەزاندنی كێش



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

بیكە بە نەریت  پێش ئەوەی  نان   بخۆیت  پەرداخێك  ئاو  بخۆ ، لەوانەیە  زۆر جار برسیەتیەكە بە ھۆی  ئاو  خواردنەوە كەم بێتەوە پەرداخە ئاوەكە یارمەتیت دەدات روبەرێك  لە  بۆشایی  گەدەت  پڕ بێت ، ھەم بۆت دەردەكەوێت  بەراستی  تۆبرسیتە یان پێویستت  بەوەرگرتنی شتێكە ، ڕەچاوی  ژمارەی  كالۆری بكە ،ھاوكێشەیەكی  ئاسان  ھەیە  لەكاتی  نانخواردن  بۆ ئەوەی  كێشت  دابەزێت ئەویش  ئەوەیە  كەدەبێت  تۆ  ژمارەی ئەو كالۆریانەی بەدەستی  دێنیت كەمتر بێت  لەوەی  كە سەرفی  دەكەیت لەكاتی  ئەنجامدانی  چالاكی  ڕۆژانە  ،واتە  ھاوكێشەی  كەمتر  خواردن  و  چالاكی  زیاتر  پەیرەو  بكەین ئەو خواردنانە  بخۆ  كە ماوەیەكی  زۆری  دەوێ  بۆ  ھەرسكردن  چونكە  ئەو خواردنانە وات لێدەكات ،كەھەست بەتێربون  بكەیت بۆ  ماوەیەكی  درێژ  ھەوڵبدە  ئەو خواردنانە بخۆ  كە مادەی ڕیشاڵی«فایبەر» زیاتر  تێدایە  ھەندێ جۆری  میوەی  وەك ھەرمێ ، سێو ، توتڕك  سەوزەكان  وەك كەنگر  ،تۆڵەكە ، بڕۆكلی دانەوێڵە  وەك  نۆك   ،نیسك  ،جۆ كۆنتڕۆڵكردنی  لایەنی  دەرونی  ، خەڵكانێكی  زۆر  ھەن كە  توشی  كێشەیەك  دەبن   ، پەنا  بۆ خواردن دەبەن  و چالاكیان  كەمدەبێتەوە دەتوانی  بۆ دەربازبون  لەكێشەی دەرونی   شتێكی تر  بدۆزیتەوە   جگە  لە خواردن  وەك  وەرزشكردن ، میوزیك  ژەنین  یاخود  خوێندنەوە ،ھەوڵبدەین  لەوكاتەی   كە زۆر  برسیمانە  نان  بخۆین  ، چونكە خواردن  لە كاتی برسی نەبون   بەھەزاران  كالۆڕی  زیاد  بە جەستە  دەبەخشێت .


PM:07:50:09/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌