پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سكه‌كی به‌غداد ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ یارییه‌كانی ته‌واو كاری قۆناغی پالاَوتنی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یاریه‌كی دۆستانه ، هه‌ردوو یانه به‌یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یاریه‌دا كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی جیاواز له یاریه‌كانی دیكه به پێكهاته‌یه‌كی لاوانه‌وه یاریان كردوو یاریزانان توانیان پلانه‌كانی ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یارییه‌كی به ئاراسته‌یه‌كی به‌هێز ڕۆشت به‌لاَم لاوه پێشمه‌رگه‌كان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتووبوون و هێڵی به‌رگریان ڕێگر بوون له هێرشه‌كانی یانه‌ی میوان .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی كۆتایی یاری به بێ گۆڵ كۆتایی هات و بۆ پێشمه‌رگه‌كان ده‌ستپێكێكی تاقیكردنه‌وه‌ی نوێ بوو له‌گه‌ڵ تیپێكی به‌هێزی ناوه‌ڕاستی عێراق .