تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زۆرێك تەنھا گرنگی بە تەندروستی دڵ و سییەكان دەدەن ، گرنگی بە پەنكریاس نادەن لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئاگاداربن كە ئەم ئەندامەی لەش یەكێكە لە ئەندامە سەرەكیەكان زاڵە بەسەر ڕێژەی شەكر لە خوێندا دەبێتە ھۆی چالاكردنی ئەنزیمەكان بۆ ھەرسكردنی چەوریی و پڕۆتین ، چونكە ھەر ئەندمێك لەلەشدا تەندروستی تێك بچێت ھاوسنگی لەش تێك دەچێت ، چەند خۆڕاكێك ھەیە كە یارمەتی دەرە بۆ باش راگرتنی و بە تەندروستی ھێشتنەوەی وەك ، سیر كە پێكھاتەی « ئەلیسین »ی تێدایە كە چەند تایبەتمەندیەكی جۆراو جۆری ھەیە كە ڕێگری دەكات لە توشبون بە ھەوكردن و توشبون بە ژێر پەنجە ، ھەروەھا سیر دەوڵەمەندە بە كبریت ، ئەرجینین ، فلافۆنیدات و سلینیۆم ،كە سودێكی زۆری ھەیە بۆ شانەكانی پەنكریاس ماست ، یارمەتیدەرە لە گۆرین و تازەكردنەوەی بەكتریای سود بەخش لەریخۆڵەدا ، كەزۆر بەسودە بۆ بەھێز بونی پەنكریاسبەپێی توێژینەوەیەك ماست یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی ھەوكردنی پەنكریاس خواردنی ماستی بێ چەوری ڕۆژانە بەسودە بۆ تەندروستی كۆئەندامی ھەرس و پەنكڕیاس زەردەچەوە بۆ تەندروستی پەنكریاس زۆر بەسودە بەھۆی بونی تایبەتمەندی دژە ژێر پەنجە ی پەنكریاس تێیدا و توانای لەناو بردنی خانەی ژێر پەنجە ھەیە .