پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پالاَوتتی خولی پله یه‌كی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور و به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كان ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی حه‌ویجه كرد .
له‌و یارییه‌دا كه دووه‌م یاری پێشمه‌رگه‌كان بوو توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخیان به‌ده‌ست هێناو خۆیان گه‌یانده پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان .
هه‌ر له سه‌ره‌تایی یارییه‌كه‌وه یاریزانانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی یاریگه‌یان كردوو له خوله‌كه‌كانی ( 54 ، 66 ، 78 و 90+1 ) و له ڕێگه‌ی یاریزانان ( ڕێباز ئیسماعیل، هێمن ڕزگار، عیماد ئەحمەد و ئاریان جەوهەر بەلێدانی سزا) چوار گۆڵیان تۆمار كردوو سێ خاڵی گرنگیان به‌ده‌ست هێنا و به كۆی 6 خاڵ له دوو یاری و دوو سه‌ركه‌وتندا گه‌یشتنه پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه به‌شداره‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان .