تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
پەیمانگای كولێتی لە كەرتی تەندروستی یٔەڵمانی دەڵێ : ھەستكردنی تەم بەبەردەوامی لەسەر چاو ، یان وەك یٔەوەی ھەست بكەیت لەپشت پەردەوە بۆ تەنەكان دەروانی ،ھۆشداریە بۆ توشبون بە یٔاوی سپی چاو .
رونكردنەوەی پەیمانگاكە كە یٔاژانسی دەنگ و باسی یٔەڵمانی یٔاماژەی پێكردوە دەڵێ : یٔاوی سپی چاو لە یٔەنجامی لێڵبونی ھاوێنەی چاو ڕودەدات وردە وردە بینایی چاق كز دەكات لەگەڵ بەرەو پێش چونی تەمەن یٔەگەری توشبون بە یٔاوی سپی چاو زیاد دەكات ، یٔەگەر چارەسەریش نەكڕێت دور نیە ببێتە ھۆی كوێری ، ھەروەھا لە توێژینەوەیەكیشدا رایان گەیاند كە ، كەمبونەوەی فڕمێسكی چاو یان زوو بخار كردنی فڕمێسك دەبنە ڕێگە خۆشكەر بۆ توشبون بە نەخۆشی وشك بونی چاو یٔەمەش ڕێگە خۆش دەكات بۆ زیان گەیاندن بە چاو و لێڵ بونی ھاوێنەی چاو كە دواتر لێڵ بونی چاوی لێدەكەوێتەوە یٔەبێتە ھۆی یٔاوی سپی چاو .