تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زۆربەمان بە دڕێژایی ڕۆژ دەرمان دەخۆین چونكە لەگەڵ بەرەو پێشچونی زانست دەرمان بوەتە بەشێكی سەرەكی بۆ چارەسەر كردنی كێشە تەندروستیەكان وەك قورس ھەرسكردن و ئاوسان یان ترشەڵۆكی كتویڕ چەند خواردنێك ھەن كە بە ھیچ جۆڕێك نابێت لەدەرمان بخوڕێن لەبەرئەوەی زیانی لاوەكی ھەیە بۆ جەستە و كاردانەوەی زیانبەخشی دەبێت و ژیانی كەسە دەخاتە مەترسیەوە .
مۆز : ڕێژەیەكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایەو سودی بۆ تەندرستی زۆرە بەڵام ئەگەر لەگەڵ دەرمانی پەستانی خوێن بخورێت دەبێتە ھۆی زیادكردنی لێدانی دڵ ، ھەروەھا ڤیتامینێكی تێدایە كاریگەری لەگەڵ دەرمانەكانی خەمۆكی دەكات و دەبێت ھۆی زۆری كێشەی تەندروستی ،
شەربەتی نارنج : دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕێشاڵ بەڵام ئەگەر لەگەڵ دەرمان بخورێت كاردەكاتە سەر ئەنزیمەكانی ناوسك و كاردانەوەی خراپی لێدەكەوێتەوە .
شیر : دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و ھەمو كاتێك بەسود نیە چونكە ئەگەر لەگەڵ ھەندێ دژە بەكتریا بخورێت توانای لەش بۆ ھەڵمژینی دەرمان كەم دەكاتەوە كاریگەرییەكەی لەدەست دەدات ، خواردنەوە گازیەكان : بەھیچ جۆرێك نابێت لەگەڵ دەرمان بخورێت چونكە زیانی زۆر بەر دیواری گەدە دەگەیەنێت .