پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق و پله نایابی یانه‌كانی كوردستان ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی یاریزانێكی لاوی واژۆ كرد .
عیماد ئه‌حمه‌دی یاریزانی لاوی ڕابردووی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز بووه یه‌كێك له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه هێڵی هێرش به‌ری یانه‌كه به‌هێزتر ده‌كات .
ئه‌و یاریزانه له دایك بووی ساڵی 1999 یه‌و یه‌كێكه له یاریزانه دیاره‌كانی گۆڕه‌پانی تۆپی پێی كوردستان .