تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
توێژینەوەیەكێ نوێ لە جۆرناڵی زانستی «Heart» بڵاوبوەتەوە دەریدەخات كە تەنیایی و گۆشەگیری مرۆڤ ، ڕێگە خۆشكەرێكی گەورەن بۆ توشبون بە جەڵتەی دڵ و مێشك ، ئەوەش دەرگا دەكاتەوە لە بەردەم گەنگەشەیەكی نوێ كە چۆن كۆمەڵگە و دەزگا تەندروستیەكان روبەروی ئەم بابەتە ڕێگە خۆشكەرە ببنەوە، ئەوە زانراوە كە قەڵەوی و كەمجوڵان ڕێگە خۆشكەری گرنگن بۆ كەمبونەوەی تەمەنی مڕۆڤ و توشبون بە چەندین نەخۆشی سەردەمی و ئێستا و توێژینەوەی زۆریان لەسەر كراوە ، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ پەردە لەسەر گاریگەر تەنیای و گۆشە گیری مرۆڤ لادەدات لەسەر تەمەن و تەندروستی .
لەرویی ھەڵسو كەوتەوە ئەوان تەنیان كەمتر دەجوڵێن ئەگەری زۆریشی ھەیە جگەرە بكێشن ، لەرویی فیزیۆلۆجیشەوە دەركەوتوە ، تەنیایی سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ لاوازدەكات و فشاری خوێن بەرز دەكاتەوە ، د. نیكۆل ڤاڵتۆرتا و ھاورێ توێژەرەكانی بەتایبەت لێكۆڵینەوەیان كردوە لەسەر پەیوەندی نێوان تەنیایی مرۆڤ و ئەگەری توشبونی بە جەڵتەی دڵ و مێشك كە بە پێشەنگی مردنی مرۆڤن لەسەردەمی ئیستادا ، توێژینەوەیەكی نوێ لەبەشی زانستی تەندروستی زانكۆی یۆرك لە بەریتانیا ھەوڵیداوە لە كاریگەریەكانی تەنیایی لەسەر مرۆڤ بكۆڵێتەوە .