هۆكاری‌ وازهێنانی‌ وه‌رزشكار له‌ وه‌رزشه‌كه‌ی‌


ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

زۆربەی  ئەو كەسانەی  كە وەرزش دەكەن لەسەرەتای  یاریكردن و  مەشقەكاندا  واز لەیاری  و  وەرزشكردن دێنن لەبەر ئەوەی  بەشێكیان  دەیانەوێت  تەنھا لەشێكی  جوانیان  ھەبێت بەڵام   كە ناتوانن لە چەند مانگەكانی  سەرەتادا ئەم گۆرانكاریە  ببینن بە خۆیانەوە  نائومێد  دەبن  و  واز دێنن ، ڕەنگە  بەشێكیان  وا  بیر بكەنەوە  ، كەسروشتی  لەشیان  بۆ  ئەو  جۆرە  یاریە  نابێت .

لێرەدا  ڕاھێنەر دەورێكی  باڵا  دەبینێت   كە رونكردنەوە  بدات و لەوكاتانەدا  یاریزان  ھانبدات و زانیاریان  پێبدات  تاكو  بەردەوامبن  چونكە زۆربەی  ئەو یاڕیزانانە نەگەشونەتە  ماوەی  دیاریكراو  كە    «٦  »مانگە  ، یاریزان  لەو ماوەیەدا كار  لەسەر چۆنیەتی  ئەنجامدانی  ڕاھێنانەكانی   بە  شێوەیەكی تەندروست بكاتەوە ھەروەھا  خۆی  بەدور بگڕێت  لە  بەرزكردنەوەی   كێشی  قورس  بە بێ ئاگاداری  كردنەوەی  ڕاھێنەر    تا  لەشی  توشی  گرفت  نەبێت و  بەھۆیەوە واز  لەیاریكردنەكە  بھێنێت ، گرنگتر  لەوەی  باسمان  كرد  ئەوەیە  كە  یاریزان  ھاوەڵێك  بۆ  بۆ خۆی  پەیدا  بكات  لە  وەرزشكردنەكەدا   بۆ ئەوەی  وەك  ڕكابەرێتی  لەنێوان  ھەردوكیاندا  پەیدا  ببێت  بۆ  زانینی  ئاستی  وەرزشكردنی  ڕۆژانەی  خۆی  دواتر ڕێكخستنی  خواردن و  كەمكردنەوەی  خواردنیش  ڕێكارێكی سەرەكیە  بۆ ئەوەی  بەرنامە  سازییەك  بێت  بۆدابەزینی  كێش   وھاوكار  بێت  لەگەڵ  ڕاھێنانەكان    تا  یاریزان  زو كۆڵ  نەدات  لە  مەشق   ڕاھێنانەكان  .


PM:07:50:03/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌