چی بخۆین و چەند بخۆین


ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج 

ئەنتوان چیخۆف نوسەری ڕوسی دەڵێت :ئێمە  ناژین  بۆ ئەوەی  تەنیا بخۆین  ، بەڵكو  بۆ ئەوەی بزانین  چێژی  خواردن  چیە .

ئەوەی  بۆ  مرۆڤ  گرنگە    ئەو  برە  خواردنە  نییە كە دەیخوات  ، بەڵكو  ئەو  چێژەیە  كە وەری دەگڕێت  لە كاتی  خواردن و  خواردنەوەدا ، چونكە  دەتوانێ  بە بڕێكی  كەمیش  بێت  لە خۆراك ھەمان  چێژ  وەربگڕێت كە بڕێكی  زۆر  پێی دەبەخشێت بۆیە  گرنگە  كاتێك كەخۆراك  دەخۆین ھێندەی  گوێ  دەدەین  بە چێژی  خواردنەكە   ھێندە  گوێ نەدەین  بە  بڕەكەی ئەوەش  بزانین  كاتێك  خۆراكێك  دەخۆین   كەواتە    بڕی  وزەو  بەھای  خۆراكەكەش   دوھێندە  ھەژمار بكەین چونكە  خواردنەكان  بەپێێ   پێكھاتە  سەرەكیەكان  و مادە  خۆراكیەكان   ناویان  ھێنراوەو   پۆلێن  كراون بۆنمونە   گۆشت  و  ماسی و  ھێلكە و  چەرەساتەكان  ئەو  گروپەن  كە ڕێژەی پڕۆتینیان  تێدا  بەرزە .

ماست و  شیرو  پەنیر گروپی   شیرو  شیرەمەنیەكانن  كە ڕێژەیەكی  بەر چاو مادەی  كالیسۆمییان  تێدایە  گروپی  شۆفان و   جۆو  برنجی  بۆر  دەوڵەمەندن  بە   ڤیتامین B و ڕیشاڵەكان ، خۆراكە  تەندروستەكان   دەوڵەمەندە  لە  دژە  ئۆكسدەكان   ڤیتامینەكان  و  كانزاكان  ڕیشاڵە  چەورییە  باشەكان   پرۆتین و  كابۆھیدراتەكان بەو  ڕێژەیەی   كەلەش  پێویستیەتی كەواتە  خواردنی  تەندروست  بریتیە لە  ژەمە  خۆراكێك كەبڕی  پێویستی ڤیتامین و  كانزاو  مادە  پێویستیەكانی  دیكە  بۆ  لەش  دابین  بكات پێویستە  ئێمەش  زانیماری‌  تەواومان  ھەبێت لەسەر   بڕو  جۆڕو بەھای ئەو  خۆراكانەی  دەیخۆین .



PM:03:35:01/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌