به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ هاوسه‌رۆكان كۆتایی‌ به‌ خولی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ هات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

شاری‌ سلێمانی‌ ڕۆژێكی‌ مێژووی‌ به‌ڕێكرد به‌ كۆتاهاتنی‌ خولی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ وه‌رزشی‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار بوو بكرێته‌وه‌ .

به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ڤاڵ ئارام قادر خه‌بات نوێنه‌ری‌ هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و لێپرسراوانی‌ حزبیی‌ و حكومی‌ كۆتایی‌ هات به‌ خولی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ وه‌رزشی‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ وه‌رزشی‌ عێراق سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرا .

خوله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژ و به‌ شێوه‌ی‌ تیۆری‌ و پراكتیكی‌ وانه‌كانی‌ وترانه‌وه‌ و زیاتر له‌ 40 به‌شدار بوو توانیان سه‌ركه‌وتوانه‌ قۆناغه‌كانی‌ خوله‌كه‌ ببڕن و بڕوانامه‌یان به‌ پله‌ی‌ نایاب به‌ده‌ست هێنا .

له‌ مه‌راسیمی‌ كۆتایی‌ هه‌ڤاڵ ئارام قادر خه‌بات نوێنه‌ری‌ هاوسه‌رۆكان وتارێكی‌ پێشكه‌ش كردوو پاڵپشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانی‌ بۆ وه‌رزشكاران و ڕۆژنامه‌نوسان دووپات كرده‌وه‌ ، هه‌روه‌ك عه‌مار ساتع سه‌رۆكی‌ خول له‌ یه‌كێتی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ وه‌رزشی‌ عێراق وتاری‌ یه‌كێتی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ وه‌رزشی‌ عێراقی‌ خوێنده‌وه‌ و سوپاسی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و نوێنه‌ری‌ هاوسه‌رۆكان و مامۆستایانی‌ زانكۆی‌ كرد بۆ به‌سه‌ركه‌وتووبه‌ڕێكردنی‌ خوله‌كه‌ .

پاشان بڕوانامه‌ به‌ ئاستی‌ نایاب به‌ به‌شدار بووان دراو كۆتایی‌ به‌ خوله‌كه‌ هات .

جێگه‌ی‌ باسه‌ خولی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ له‌ ژێر چاودێری‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و به‌ هاوكاری‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و مه‌كته‌بی‌ به‌رێز لاهور شێخ جه‌نگی‌ و له‌ ڕۆژانی‌ 28 تا 31 / 1 / 2021 و له‌ نێو هۆڵی‌ ( مام ) له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ چوو .



PM:10:47:31/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌