ڕاپۆرت - وێنه‌ : داوه‌ره‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ خولێكی‌ ناوبژیوانی‌ به‌سه‌ركه‌وتووی‌ وته‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

له‌ نێو هۆڵی‌ هۆتێل ئه‌ستێره‌ ئاڵتونی‌ له‌ شاری‌ نه‌جه‌ف و به‌ ئاماده‌بوونی‌ زافر عه‌بدول ئه‌میر سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق و به‌به‌شداری‌ زیاتر له‌ ده‌ ناوبژیوان له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی‌ نێر و مێ‌ خولێكی‌ داوه‌ری‌ بۆ ئاسته‌كانی‌ پله‌ یه‌ك تا پله‌ سێ‌ به‌ كۆتاهات .

خوله‌كه‌ به‌ وانه‌بێژی‌ ( ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ) داوه‌ری‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ و ڕێكخه‌ری‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ناوبژیوانانی‌ عێراق به‌ شێوه‌ی‌ تیۆری‌ و پراكتیكی‌ وترانه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژ ته‌واوی‌ زانیارییه‌كان بۆ ئاماده‌بووی‌ به‌شداری‌ خوله‌كه‌ ڕونكرایه‌وه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌سعه‌د ئیسماعیل وانه‌بێژی‌ خوله‌كه‌ كه‌ له‌ هه‌مان كات سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ به‌شی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ یه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق پلانه‌كانی‌ سالاَنه‌ی‌ خۆی‌ له‌ واده‌ی‌ دیاری‌ كراو جێبه‌جێ‌ ده‌كات و له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و چالاكیانه‌ش خولی‌ داوه‌ریمان له‌ شاری‌ نه‌جه‌ف ئه‌نجام دا كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو وانه‌كانی‌ وترانه‌وه‌ .

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ گرنگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتنی‌ ئاستی‌ یاریزانان ئاستی‌ ناوبژیوانانیش به‌رزبكرێنه‌وه‌ تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانین سه‌ركه‌وتوانه‌ خوله‌كان و پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌ڕێوه‌ ببه‌ین .


PM:10:14:31/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 2096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌