پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێنجه‌م ڕۆژی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می یانه به‌شداره‌كانی به كۆتاهات و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی توانی بگاته لوتكه‌ی زۆرترین خاڵ .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یارییه‌كه‌ی دا ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی دووكانی هاوشاری بۆوه و دوایی یاریه‌كی یه‌كلایه‌نه توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و سێ خاڵی یارییه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
یاری نێوان یانه‌كانی حه‌بانیه و مه‌سافی شیمال-یش له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی حه‌بانیه و به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم كۆتایی هات و دواجار و شوڕته‌كانیش له سه‌ناعه‌ی هاوشاریان برده‌وه به سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش هه‌ر سێ یارییه‌كه به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم كۆتایی هات و جه‌یش له حه‌دیسه‌و به‌حری له هه‌ولێر و غاز له به‌له‌دیان برده‌وه .