پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی عێراق و لقی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی سلێمانی و به چاودێری دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و پاڵپشتی مه‌كته‌بی به‌ڕێز شێخ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خولی په‌ره‌پێدانی تواناكانی ڕۆژنامه‌نوسان له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی ( مام ) له زانكۆی سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات .
خوله‌كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 28 / 1 / 2021 و له مه‌راسیمێكی وه‌رزشی دا و به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی وه‌رزشی شاری سلێمانی ده‌ست پێده‌كات و بڕیاره ماوه‌ی چوار ڕۆژ بخایه‌نێت .
سه‌باره‌ت به‌و خوله سواره كه‌ریم سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی عێراق لقی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م خوله یه‌كێكه له چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و پاڵپشتی به‌رپرسانی حكومی و حزبی ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه له خوله‌كه‌دا زیاتر له 40 ڕۆژنامه‌نوس به‌شدارده‌بن و له شه‌ش وانه‌ی جیاوازدا كه وانه‌كانی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی ده‌بێت سود مه‌ند ده‌بن له شێوازی نوسین و ئاخاوتن به ڕێزمانی عه‌ره‌بی .
دواجار سواره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له كۆتا ڕۆژ به‌شداران بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی عێراق به‌ده‌ست دێنن .