تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
توێژینەوەیەكی نوێ زیانێكی دیكەی قەڵەوی دەردەخات و ئەوەی خستە روو كە ئەو كەسانەی لە ساڵانی ھەرزەكاریدا كێشیان زیادە لەساڵانێ دواییاندا ئەگەری توشبونیان بە كێشە زیرەكی توانای بیركردنەوە زیاترە .
توێژینەوەكە لە زانكۆی ھیبرو ئەنجامدرا لەرێی چاودێری بەردەوام و بەكارھێنانی تاقیكردنەوەی تایبەت بۆ ھەڵسەنگاندنی ئاستی زیرەكی دەریخست ئەو كەسانەی پێش تەمەنی ٢٠ ساڵی توشی قەڵەوی دەبن لەدوای تەمەنی ٤٨ ساڵیەوە ئەگەری توشبونیان بە كێشە لەدوای بیركردنەوەو تێگەشتندا زیاترە ، لەمیانەی توێژینەوەكەدا چاودێری ٥٠٧ خۆبەخش بۆ ماوەی ٣٣ ساڵ كراو زانیاری بەردەوام دەربارەی ئاستی زیرەكیان كۆكرایەوە سەرایی ئەمانەش دەركەوت كە كاریگەریەكان لەسەر ئەو كەسانە زیاترە كە لە باڕێكی دارایی مامناوەنددا دەژین .
ھەر ئەو توێژینەوەیە زانستییە پشت ڕاستی كردەوە كەقەڵەوی پەیوەندی راستەوخۆی ھەیە بە مردنی پێش وەختەوە لەكاتێكدا كە كێشی ئاسایی یاخود مامناوەند ئەو مەترسییە لەسەر مرۆڤ كەمدەكاتەوە .