پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كانی خولی نایابی باله‌ی عێراق له نێو هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 26 / 1 / 2021 سێ یاری دیكه ئه‌نجام دران .
له یارییه‌كی ماراسۆنی دا یانه‌ی شوڕته به ئه‌نجامی 3-2 گێم له یانه‌ی دوكانی برده‌وه و پاش یارییه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ یانه‌ی دووكان تانه‌یان له ئه‌نجامی یاری دا ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌شداری پێنه‌كردنی یاریزانی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان له یارییه‌كه‌دا .
له یارییه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 3-1 گێم له مه‌سافی برده‌وه و قاسم -یش توانی حه‌بانیه توشی شكست بكات پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم لێی بباته‌وه .