پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی شه‌عب له شاری به‌غداد قۆناغی دووه‌می پالاَوتنی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتن به خولی بژارده درێژه‌ی هه‌یه‌و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 25 / 1 / 2021 یارییه‌كانی سێهه‌م ڕۆژی خوله‌كه ئه‌نجام دران .
له دووه‌م یاری خۆیدا كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی قاسم بونه‌وه و توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گێم یارییه‌كه‌یان لێ به‌رنه‌وه .
ئه‌مه‌و شوڕته به ئه‌نجامی 3-1 گێم له مه‌سافی شیمالی برده‌وه و هه‌روه‌ك دوایی یارییه‌كی ماراسۆنیش سه‌ناعه به ئه‌نجامی 3-2 گێم له دووكانی برده‌وه .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش كه یارییه‌كانی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت یانه‌ی غاز به ئه‌نجامی 3-1 گێم له یانه‌ی جه‌یش یان برده‌وه و هه‌ولێریش توانی به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی به‌له‌د بباته‌وه .
دواجار و یاری نێوان یانه‌كانی به‌حری و حه‌دیسه به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره به كۆتاهات .