تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
پسپۆڕانی بواری تەندروستی بەردەوام لە ھەوڵی ئەنجامدانی توژینەوەی نوێدان بۆ دیاریكردنی زیانەكانی جگەرەكێشان لە نوێترین توێژینەوەدا كە لە فەرەنسا ئەنجام دراوە ،دەركەوتوە جگەرە كێشان پێویستی لەش بە ڤیتامین و كانزا جۆر بە جۆرەكان زیاد دەكات ، توێژەرەكان بۆیان دەركەوتوە ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و كانزاكان لەدەست دەدەن بە تایبەت زینك ، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی ئەو كەسانە دەبێت ،توێژینەوەكە ئامۆژگاری جگەرە كێشان دەكات كە بەردەوام ئەو خۆراكانە بخۆن كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزای جۆراو جۆر بەتایبەت زینك وەك ماسی و ھیلكە و پەنیرو سەوزەو میوە جیاوازەكان ھەروەھا ھەوڵی جدیش بدەن بۆ كەمكردنەوەی جگەرە كێشان چونكە سەرچاوەی زۆرترین نەخۆشیەكانە لەلەشدا بەتایبەتی ھەمو جۆرەكانی شێر پەنجە پڕۆفیسۆر لۆدمیل كەسندروف دەڵێت : قورسە پەیوەندی تەواوی شێرپەنجەو جگەرەكێشان بخەینە روو و ناشتوانین بڵێن شێرپەنجە پەیوەندی راستەوخۆ ی بەجگەرەوە ھەیە بەڵام ھۆكارێكە بۆ گۆرینی ترشە مادەكان ئەمەش كاریگەری لەسەر دروست بونی شێرپەنجە ھەیە وھەموو ڤیتامین و زینك وكانزاكانی نێو لەش لەناو دەبات ڕێگە نادات سود بگەیەنێت بە لەش .