پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌ن فرانك لامپاردی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخسته‌وه و به‌هێترین پاڵێوراویش تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی چێڵسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه لامپاردیان به‌هۆی ئه‌نجامه ناجێگیره‌كانی یانه‌كه‌وه دوورخستۆته‌وه و و بڕیارێكی زۆریش قورس بووه بۆ یانه‌كه‌یان.
لای خۆشییه‌وه ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی سه‌رۆكی چێڵسی دەڵێت : بڕیارەکە بۆ یانەکەمان زۆر قورس بوو، لەبەرئەوەی پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ لامپارد هەیە و خاوەنی توانایەکی گەورەیە، بەڵام لەم دۆخەدا باشترین شت گۆڕانکاری بوو و هه‌موان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانیش تۆماس تۆخێل نزیكترین پاڵێوراوه بۆ جێگه‌كه‌ی .