پێشمه‌رگه سپۆرت -
دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م له شاره‌كانی به‌غداد و هه‌ولێر به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 24 / 1 / 2021 شه‌ش یاری به‌ڕێوه چوو .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و له یه‌كه‌م یاری دا كه یارییه‌كانی له هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی به‌رێوه ده‌چێت یانه‌ی سه‌ناعه توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی مه‌سافی ببه‌نه‌وه و پاش ئه‌و یاریه و له دووه‌م یاری هه‌مان كۆمه‌ڵه شوڕته یه‌كلایه‌نه و به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له قاسم یان برده‌وه .
ئه‌مه‌و كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ئاستێكی به‌رز و جیاواز بینران و دڵنیاییان دایه هانده‌رانیان له شاری به‌غداوه و به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه بۆ ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتن كۆڵ نه‌ده‌ن و پاش یارییه‌كی به‌هێز توانیان به ئه‌نجامی 0-3 گێم له یانه‌ی حه‌بانیه ببه‌نه‌وه .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كانیش كه یارییه‌كانی له شاری هه‌ولێر و له هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین به‌ڕێوه ده‌چێت یانه‌ی غاز توانیان له یانه‌ی هه‌ولێر ببه‌نه‌وه به ئه‌نجامی 3-0 گێم و هه‌روه‌ك یانه‌ی جه‌یش له‌م قۆناغه به ئاستێكی به‌رز بینران و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌حریان ڕاگرت و به ئه‌نجامی 3-1 گێم براوه بوون .
دوا یاری له نێوان یانه‌كانی حه‌دیسه و به‌له‌د ئه‌نجام دراو یانه‌ی حه‌دیسه به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .