پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی دووه‌می پالاَوتنه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری تیپی تۆپی پێی پێنج یانه‌ی باكور ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م یاری خۆشیاندا پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا بوونه میوانی یانه‌ی نه‌ورۆز .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 24 / 1 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆی تایبه‌ت به یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌نجام دراو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه به پشت به‌ستن به هێرشبه‌رانی تیپه‌كه‌یان توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی 25 یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌حمه‌د وه‌هاب ژماره 9 به لێدانی سزا یه‌كه‌م گۆڵی بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی تۆمار كردوو گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات .
گێمی دووه‌م فشاره‌كانی هێرشبه‌رانی یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه چڕبۆوه و له خوله‌كی 55 و به‌هۆی دروست بوونی سزار ئاسۆ ڕۆسته‌م توانی گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه تۆمار بكات .
ئه‌مه‌و له خوله‌كی 64 یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه هێمن ڕزگار ژماره 17 گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی تۆمار كردوو دووباره و دوایی هێرشه‌كانی یاریزانانی پێشمه‌رگه و له خوله‌كی 84 ئاریان جه‌وهه‌ری یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه درێسی ژماره 14 ده‌پۆشێت گۆڵی سێهه‌م و دڵنیاكه‌ره‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كردوو ئه‌نجامی كۆتایی به 3-1 گۆڵ بۆ پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی كۆتایی هات .