نەھێشتنی فشاری دەرونی و ئێشی سیاتیك



ته‌ندروستی‌ - 

ئئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

د. تیری  كەنەدی مامۆستای  و سەرۆكی  دامەزراوەی  « ھێز  لە ژیاندا » ی  ئەمەریكی لەرێگەی  نەھێشتنی  فشاری  دەرونیەوە دەڵێت : یۆگا  یارمەتی  دەرە بۆ ھێوربونەوە و وەرگرتنی ھەناسەیە ،چەند  ڕێگەیەكی   جیاوازی  وەرزشی یۆگا  ھەن   كەسودمەندن بۆ فشاری  دەرونی ڕێگەی  پرد  ئاسا ئەم ڕێگایە  یارمەتی كشانی  پشت و  پێیەكان  دەدات   لەكاتێكدا  ئەبێتە دەبێتە  ھۆی سوككردنی  فشاری دەرونی و ھەروەھا  ئەم  ڕێگایە بۆ كەمكردنەوەی  شڵەژان و  ھیلاكی و پشت ئێشەو  سەرئێشە كەمدەكاتەوە ھەروەھا كەمخەویش لەسەر  پشت  ڕاكشان  ئێشی سیاتیك  كەمدەكاتەوەو یەكێكە لە باشترین  ڕاھێنانەكان  دەبێتە  ھۆی  ھەڵكێشان  و  ئازادكردنى ماسولكەكانی  گەردن و  مل ھەروەھا  ئەم ڕێگەیە  تەنانەت  دەركەوتوە كەدەتوانڕێ  وەك  چارەسەر  بۆ نەخۆشی  پەستانی  خوێن  بەكار بھێنرێت ،چەمانەوەی  وەستاو  بەرەو  پێشەوە دەبێتە ھۆی كشانی  ماسولكەكانی ڕان و  سمت ئەبێتە  ھۆی  ڕزگار بون  لە  فشاڕی ماندویی و  خەمۆكی  مامناوەند ،ھەروەھا بەھۆی  گەرانەوەی  خوێنەوە ڕێگایەكی  زۆر  باشە  بۆ ئارامی  مێشك ، ڕێگەی  ساڤا  زۆرێك  لە ڕێگاكانی   وەرزشی  یۆگا بە شێوازی  ساڤانا سانا  كۆتاییان دێت دەتوانڕێت بوترێت  كە ھێورترین   بەشی  ھەمو  وەرزشەكەیە ئەم  ڕێگەیە   جەستە  دەخاتە    دۆخێكی  ئاسانەوەو  جەخت  لەسەر  ئارامیەكی  تەواو  دەكات ئەمەش دۆخێكی  قوڵی  ئارامییەوە  ھەناسەدان   ھێواش دەكاتەوە دەبێتە  ھۆی  نزمبونەوەی   پەستانی   خوێن و    ھێوركردنەوەی   كۆئەندامی  دەمار  .



PM:04:42:24/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌