پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- نووسراوی یانه‌ی ئه‌فرۆده‌یت به ژماره 49 له رێكه‌وتی 17/1/2021 كه بڕیاری پاشه‌كشه‌یان له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان داوه، په‌سه‌ند كرا و به پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان له بڕگه‌ی 4 خاڵی (أ و ب) له تۆماری سزاكان ئه‌م بڕیارانه‌یش دران:
أ- دابه‌زاندنی یانه‌ی ئه‌فرۆده‌یت بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان.
ب- ئازاد كردنی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیان به گواستنه‌وه بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك.
ت- سه‌رجه‌م یارییه‌كانیان، كه تێدا ئاماده نه‌بوون و ئاماده نابن، به ئه‌نجامی (5-0) گۆڵ بۆ یانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
پ- غه‌رامه كردنی یانه‌ی ئه‌فرۆده‌یت به بڕی 1000000 یه‌ك ملیۆن دینار.
2- سوپاس و پێ‌زانین پێشكه‌ش به راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر (سه‌میر سه‌دیق) و راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی (وه‌لی كه‌ریم) و ستافه‌كانیان ده‌كه‌ین، به رێزگرتن له بڕیاره‌كان و هه‌ڵوێستی جوانی و وه‌رزشییان له به‌رێوه‌بردنی یاری، هیوادارین نموونه‌یان زۆربێت.
3- ئاگاداری كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یانه پله‌نایاب و پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان، كه پێویسته له سه‌رجه‌م یارییه‌كان هه‌ماهه‌نگكارێكی ئه‌منیان له نێو یاریگه‌دا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارێكی باش بێت له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان و ستافی ناوبژیوانان، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین ناو و وێنه‌یان بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بنێرن به مه‌به‌ستی دروستكردنی باجی تایبه‌ت، هه‌ر یانه‌یه‌ك ئه‌مه نه‌كات به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
4- وێرایی ده‌ستخۆشی و سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رجه‌م كۆمێنتارانی خۆشه‌ویست، ئاگاداریشیان ده‌كه‌ینه‌وه، كه له كاتی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خوله‌كانی كوردستان، بڕیار له‌سه‌ر حاله‌ته‌كانی نێو یاریگه نه‌ده‌ن، پێویسته ره‌چاوی باری ده‌روونی ناوبژیوانه‌كان بكه‌ن و له جێگه‌ی ئه‌وان بڕیار نه‌ده‌ن، داوایان لێده‌كه‌ین هۆكارێك بن بۆ سه‌ركه‌وتنی یارییه‌كانی خوله‌كانی تۆپی پێی كوردستان.
5- رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 27/1/2021 له كاتژمێر 2:00 ـی ئێواره له یاریگه‌ی یانه‌ی ئارارات له پیرمام، یاری دواخراوی نێوان یانه‌ی ئارارات و هه‌ندرێن، له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان به هه‌مان ستافی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری به‌رێوه ده‌چێت.
6- پشووی نێوان هه‌ردوو خولی نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
أ- خولی نایابی كوردستان له 23/1/2021 ده‌وه‌ستێت له 11/2/2021 ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ب- خولی پله‌یه‌كی كوردستان له 23/1/2021 ده‌وه‌ستێت له 10/2/2021 ده‌سپێده‌كاته‌وه.
7- ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان له خولی نایابی كوردستان، له 24/1/2021 ده‌ستپێده‌كات له 6/2/2021 كۆتایی دێت، ته‌نیا ئه‌و یاریزانانه ده‌گرێته‌وه، كه ناویان له لیستی یاریزانانی یانه‌یه‌كی خولی نایاب هه‌بووه یان یارییان كردووه.
8- ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له 24/1/2021 ده‌ستپێده‌كات له 6/2/2021 كۆتایی دێت، ته‌نیا ئه‌و یاریزانانه ده‌گرێته‌وه، كه ناویان له لیستی یاریزانانی یانه‌یه‌كی خولی پله‌یه‌ك هه‌بووه یان یارییان كردووه.
9- هه‌ر یاریزانێك له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، كه ده‌چێته یانه‌یه‌كی تر، پێویسته مافی ده‌ستبه‌ردرابوون و ناسنامه كۆنه‌كه‌ی راده‌ستی لێژنه‌ی پێشبركێیه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكاته‌وه.
10- رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 30/1/2021 له كاتژمێر 11:00 ـی به‌یانی له شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یاری و ناوبژیوانانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌میان فه‌رمییه و هیچ كه‌سێك بۆی نییه بێ پاساو ئاماده نه‌بێت، ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و شیكاری ته‌واوی یارییه‌كان و چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ وه‌رزی 2020/2021.
11- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی خولی نایابی لاوانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ به‌شداری كردن له خوله‌كه، له دوای كۆتایی هاتنی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، خولی نایابی لاوانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
12- رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 1/2/2021 له كاتژمێر 3:00 ـی ئێواره، له هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی دهۆك، دوا یاری گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك و یانه‌ی ته‌ناهی به‌رێوه ده‌چێت، دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌یش، دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر یانه‌كانی خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و گۆڵكاری خوله‌كه له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
13- نووسراوی یانه‌ی برایه‌تی سه‌باره‌ت به یاری نێوان شێروانه و برایه‌تی له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان، پێشكه‌ش به لێژنه‌ی ناوبژیوانان كراوه.