پێشمه‌رگه سپۆرت -
كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یپانه‌ی پاریس سانجێرمان یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید شۆك ده‌كات وبه ناڕاسته‌وخۆ مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان دووپاتده‌كاته‌وه .
له پاش بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی مونبیلیه وله لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی تیلیفوتی فه‌ڕه‌نسی مباپێ ده‌ڵێت: له ئێستادا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م له‌گفتووگۆی پڕۆژه‌ی یانه‌كه‌ین بۆ داهاتوو و له ئێستادا ته‌نها له‌بیری ئه‌وه‌دام.
مباپێ ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌م له‌گه‌ڵ پاریس نوێكرده‌وه ئه‌وا دڵنیابین كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بم .
له كۆتایشدا مباپێ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه من له دۆخێكی زۆر باشدام و به زووترین كاتیش داهاتووم له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان یه‌كلایی ده‌كه‌مه‌وه و زۆر خۆشحاڵم له یانه‌كه‌مدا.