تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
بە پێێ توێژینەوەكان ئەو روناكییەی لە شاشەی سمارتفۆن تابلێتهوه دەردەچێت شەپۆلی شینە ، ئەو شەپۆلەش بەوە ناسراوە كە كاتژمێری بایەلۆجی جەستەمان تێكدەدات ئەگەر ئێواران و شەوان ڕادەیەكی زۆری ئەو شەپۆلە شینەمان بەر بكەوێت ئەوا ھۆرمۆنی ھێوركەرەوەی میلاتۆنین لەشەودا لە جەستەمان وەك پێویست دەر نادرێت ، بەوەش خەومان دهزڕێت و كەمتر ھەست بە پشوو ئارامی دەكەین دوای نوستن ، توێژینەوەكە بۆی دەركەتوە كە لە زانكۆی كالیفۆرنیاوە ئەنجامدراوە دەڵێت ئەو مناڵ و گەورانەی شاشەی مۆباێل و تابلێتەكان بەكار دێنن لانیكەم ٢١ خولەك لە كەسانی ئاسایی و دیكە خەویان لێدەكەوێت لەكاتی خەویشدا توشی دڵەڕاوكێ و سترێس ئەبنەوە خەوێكی نائارامیان ئەبێت ئەو كەسانەی كە زیاد لەپێویست بە رۆژ یان بەشەو پێش نوستن شاشەی مۆبایل تابلێتەكان بەكاردێنن رەفتاری نادروستیان زۆر دەبێت و لەكاتی خەو و بەئاگایشدا وەڵامێكی توندیان ھەیە لە روبەروبووكانی رۆژانەیاندا .