پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق یه‌كه‌م چالاكی خۆی له ساڵی نوێ‌دا به ئه‌نجام دانی ڕاكردنی ماوه درێژ بوو .
ڕاكردنه‌كه بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی كوڕان و كچان بوو تێیداو یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به تاكه كیژه یاریزانی پاڵه‌وانی عێراق و یانه‌كه‌ی ( ئامال خزر ) به‌شداری كرد ، ماوه‌ی ڕاكردنه‌كه‌ی ئامال بۆ 10 كیلۆمه‌تر بوو تێیداو ئه‌و كیژه پاڵه‌وانه توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت و نازناوه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه هێنایه‌وه .
ئامال مێژوویه‌كی پڕخه‌رمان و سه‌روه‌ری له ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجام هه‌یه‌و یه‌كێكه له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی ده‌ره‌كی و نێو خۆی كردووه .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه ده‌ست پێكی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق كه له شاری به‌غداد به‌ڕێوه چوو به ده‌ست كه‌وتێكی گرنگ بوو بۆ كیژانی ئێمه و ته‌نیا كیژه یاریزانی پاڵه‌وانی تیپه‌كه‌مان كه ئامال خزره له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا توانی نازناوی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر بكات .
نزار پیرۆزبایی له ئامال و هه‌یسه‌م حافزى ڕاهێنه‌ری كردوو هیوایی خواست ئه‌و كیژه یاریزانه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و نازناوه‌كان له‌ده‌ست نه‌دا و هه‌میشه له پێشه‌نگ بێت ، هه‌روه‌ك سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه پاڵپشتی تیپی گۆڕه‌پانی یانه‌ی پێَشمه‌رگه ده‌كه‌ن .